دارایی پرێمەرلیگ؛ تاوەکو ئێستا کێ گرانترین یاریزانە و کام یانە زۆرترینی خەرجکردووە؟
مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی رکابەری لەسەر گەورەترین گواستنەوە دەکەن

یاریگا –
ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەولێر، وادەی یەکەمی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دادەخرێت، ئەمەش تاوەکو یانەکانی بەشدار لە مۆندیالی یانەکان، ریزەکانیان تۆکمە بکەن.
ئەمشەو دوا وادەی یانە بەشداربووەکانی مۆندیالی یانەکانیشە، تاوەکو لیستی کۆتایی یاریزانان پێشکەشی فیفا بکەن و ئیتر ناتوانن ناوی هیچ یاریزانێک زیادبکەن.
یانەکانی پرێمەرلیگ وەکو هەمیشە، گەورەترین کارەکتەری گواستنەوەی یاریزانانە و تاوەکو ئێستا چەندین گواستنەوەی گەورە روویانداوە، لەم بابەتەدا، تەواوی ئامارەکانی 10 رۆژی رابردوو دەخەینەڕوو.
یانە | کڕین | فرۆشتن | خەرجی تەواو |
---|---|---|---|
مان یونایتد | £62.5M | £0 | £62.5M |
چێڵسی | £60.5M | £10M | £50.5M |
وێستهام | £35M | £0 | £35M |
بێرنلی | £33.5M | £0 | £33.5M |
لیڤەرپوول | £60M | £28M | £32M |
برێنتفۆرد | £32M | £11M | £21M |
ئێڤەرتن | £12M | £0 | £12M |
برایتن | £10M | £0 | £10M |
سەندرلاند | £20M | £10M | £10M |
مان سیتی | £36M | £28M | £8M |
تۆتنهام | £20.9M | £17M | £3.9M |
ئارسیناڵ | £0 | £10M | £−10M |
نیوکاسڵ | £0 | £20M | £−20M |
بۆرنمس | £0 | £58M | £−58M |
وۆڵڤز | £0 | £98.5M | £98.5M |
دوا ئەپدەیتی ئاماری گواستنەوەی یاریزانان لە کاتژمێر 11:00 بەکاتی هەولێر کراوە.
گەورەترین گواستنەوە
تاوەکو ساتی نووسینی ئەم راپۆرتە، مانچێستەر یونایتد بە خەرجکردنی 62.5 ملیۆن پاوەند، پلەی یەکەمی ریزبەندی گرانترین گواستنەوەی گرتووە.
چێڵسی و لیڤەرپوول خەریکی خەرجین، بەڵام چاوەڕێی مێرکاتۆییەکی ملیار پاوەندی لە پرێمەرلیگ دەکرێت.
یاریزان | یانە | بەها |
---|---|---|
ماتیوس کونیا | مان یونایتد | £62.5M |
رەیان ئایەت نووری | مان سیتی | £36M |
ژان کلێر تۆدیبۆ | وێستهام | £35M |
لیام دێلاپ | چێڵسی | £30M |
جێرێمی فریمپۆنگ | لیڤەرپوول | £29.5M |
جیۆرجی مامارداشڤیلی | لیڤەرپوول | £29M |
کێڤن دانسۆ | تۆتنهام | £20.9M |
ئێنزۆ لێ فی | سەندرلاند | £20M |
داریۆ ئێسوگۆ | چێڵسی | £18.5M |
کۆوامین کێڵێهێر | برێنتفۆرد | £18M |