ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن دوو ئەستێرەی گەورەی کردووەتە ئامانج

بەرپرسانی باڵای میونشن لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی باڵ سوورن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە دوا رۆژی وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە، هەوڵی یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەیەکی گەورە دەکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، بڕادلی بارکۆلا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە لیستی گواستنەوەکانی بایرن میونشندا هەیە، بەڵام دەستەی کارگێڕی و راهێنەری یانەکە، ئامانجی سەرەکییان دەستنیشانکردووە.

نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی لاوی ئاتلێتیک بیلباو، ئامانجی سەرەکی میونشنە لە مێرکاتۆی هاوینە، ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی پێشەوە و رێخۆشکردن بۆ سەربەستی یارییکردنی هاری کەین.

ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن گواستنەوەی ویڵیامس وەکو گەورەترین خەونی مێرکاتۆ دەبینێت، بەڵام داواکارییەکانی یاریزانەکە و مووچەی بەرزی، ئاستەنگی گەورەیان دروستکردووە.

میونشن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی وەکو ویڵیامس یاخود بارکۆلا، پێویستی بە بەڕێکردنی لیرۆی سانێ یاخود کینگسلی کۆمان هەیە.

گرێبەستی بارکۆلا لە هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەردەچێت. لە وەرزی رابردوودا لەکۆی 58 یاریدا، 21 گۆڵ و 19 ئەسیستی هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە، میونشن چاوی لەسەر کاۆرو میتۆما، ئەستێرەی برایتن و کۆدی خاکپۆ، ئەستێرەی لیڤەرپوول و رافایێل لیاو، ئەستێرەی ئەیسی میلان داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button