هیلال ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەکاتە ئامانج

یاریگا –
هەوڵەکانی هیلال بۆ گواستنەوەی یاریزانە گەورەکان لە ئەوروپا بەردەوامە. وادیارە لە ئۆسیمن بێ هیوا بوون، ئێستا هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول دەکەنە ئامانج.
لە کاتێکدا پێدەچێت هیلال بێ هیوا بووبێت لە هەوڵە بەرفراوانەکانیان بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئەمڕۆ یەکەم هەوڵی خۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانێک دەستپێکرد کە کڕینی لەلایەن سیمۆنی ئینزاگی پشتڕاستکراوەتەوە.
فۆت مێرکاتۆ لە راپۆرتێکی تایبەتدا رایگەیاندووە، هیلال ئینزاگی ئاگادارکردووەتەوە کە بەو پێیەی لە گواستنەوەی ئۆسیمیین دڵنیا نین، پێویستە دەستبەجێ دەست بە دانوستان لەگەڵ بژاردەی دیکە بکەن. لەو لیستەی کە هیلال بە ئینزاگی دابوو، هێرشبەرە ئۆرۆگوایەکەی لیڤەرپوولی هەڵبژارد: داروین نونێز.
دوایین ھەواڵ ئەوەیە کە ئۆسیمین پێشنیاری خەیاڵی هیلالی رەتکردۆتەوە کە ساڵانە40 ملیۆن یۆرۆ بوو. بەمەش ئەگەری هەمیشەیی بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ گاڵاتاسەرای زۆرە. میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئۆسیمین زۆر دڵخۆشە بە ژیانی تورکیا و ئەو رێزەی کە لەلایەن هاندەرانی گالاتاسەرایەوە لێیدەگیرێت، هەروەها بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.
🚨🔴🇺🇾 #PL |
❗️Darwin Núñez is open to join Al-Hilal
➡️ First contact established in the recent hours with his entourage
✅️ Still waiting to an official offer @footmercato pic.twitter.com/kL4OkWB4hD
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 9, 2025
فۆت مێرکاتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرچاوە نزیکەکانەوە زانیویەتی دانوستانی روبەڕوو لە چەند کاتژمێری رابردوودا لە نێوان نوێنەرانی هیلال و بریکاری داروین نونێز دەستیپێکردووە. تا ئێستا هیلال ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکردووە، بەڵام ئەگەر دانوستانەکان ئەرێنی بن، هیلال ئەمڕۆ یەکەم ئۆفەری خۆی بۆ لیڤەرپوول دەنێرێت.
بێگومان لیڤەرپوول پێشوازی لەو ئۆفەرەکەی سعودیە دەکات بۆ گواستنەوەی داروین. رۆژنامەی لیڤەرپوول ئیکۆ دەڵێت، ئارنێ سلۆت لە کۆتایی وەرزدا ناوی داروینی خستۆتە لیستی فرۆشەوە و رایگەیاندووە، داروین بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەکانیدا نابێت.
لیڤەرپوول سێ ساڵ لەمەوبەر داروین نونێزی لە بەنفیکاوە گواستەوە. رێدز ژمارەی پێوانەیی گواستنەوەی یانەکەیانی شکاند لەو کاتەدا و بڕی 85 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە خەرج کرد. لە ساڵانی دواتردا، نونێز نەیتوانی تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و بووە یەکێک لە خراپترین گرێبەستە گرانبەهاکانی لیڤەرپوول.