ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ پێشکەش دەکات

یانە سعوودییەکە سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی چەند کاتژمێرێکی کەمی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی گەورە ماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەولێر، وادەی یەکەمی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دادەخرێت، یانە بەشداربووەکان لە مۆندیالی یانەکان کەوتوونەتە خۆیان و هەوڵی گواستنەوەی ئامانجەکانیان دەدەن.

کەناڵی CBS Sports بڵاویکردووەتەوە، هیلال تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر بێنیامین شێشکۆ، ئەستێرەی لایپزیگ و ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵ داناوە.

هیلال ئامادەیە هەموو داواکارییەکانی لایپزیگ و شێشکۆ جێبەجێبکات، تاوەکو ئەستێرە سلۆڤینییەکە بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بکات، بەتایبەت دوای شکستهێنانی لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئەستێرەی نایجێری و ناپۆلی.

ئارسیناڵ دەمێکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی لایپزیگ دەدات، کە بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند، بەڵام هیچ هەنگاوێکی لە یاریزانەکە نزیکنەبووەتەوە.

کێشەی سەرەکی کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا لە وەرزی رابردوودا، نەبوونی سەرەڕمێکی گۆڵکاربوو، بۆیە هاتنە سەرهێڵی هیلال، لەوانەیە کێشەکانی ئارتێتا قووڵتر بکاتەوە.

شێشکۆ لە هاوینی ساڵی 2023 لە رێد بوڵ سالزبورگەوە پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، لە یەکەم وەرزیدا 18 گۆڵی لە بۆندسلیگا کرد و لە وەرزی رابردووشدا 21 گۆڵ.

بەگوێرەی ئاماژەکان بێت، شێشکۆ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بۆندسلیگا جێدەهێڵێت، بەتایبەت دوای شکستهێنانی یانەکەی لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button