ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

مانچێستەر سیتی یاریزانێکی دیکە دەگوازێتەوە

پێپ گواردیۆلا وادەی یەکەمی مێرکاتۆی هاوینە قوفڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی و ئۆڵێمپیک لیۆن لەسەر گواستنەوەی رەیان شەرقی رێککەوتوون.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی و شەرقی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون و ئێستا یانەکە چاوەڕێی تەواوبوونی پشکنینی پزیشکی دەکات، تاوەکو ناوی لە لیستی یاریزانانی بەشداربوو لە مۆندیالی یانەکان تۆماربکرێت.

شەرقی تەمەن 21 ساڵ لە وەرزی رابردوودا، 12 گۆڵ و 20 ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ لیۆن هەبوو.

سیتیزنز دوێنێ دووشەممە، پڕۆسەی گواستنەوەی رەیان ئایەت نووری، ئەستێرەی وۆڵڤزی بەبڕی 36.3 ملیۆن پاوەند تەواوکرد، ئەمەش چەند رۆژێک دوای گواستنەوەی ریجانی رێندێرس لە ئەیسی میلانەوە.

مانچێستەر سیتی هەرسێ یاریزانەکە لەگەڵ خۆی دەباتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەو هیوای ببنە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button