دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ زوبیمێندی چاوەڕێی ریال مەدریدە و بایەر لیڤەركوزن شوێنگرەوەی ڤیرتزی دەستنیشانكردووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەركوزن شوێنگرەوەی ڤیرتزی دەستنیشانكردووە و مانچێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەک رێككەووت.

بایەر لیڤەركوزن لە ئەگەری رۆیشتنی فلۆریان ڤیرتز ئەوا جاک گریلیش ئەستێرەی ئینگلیزی مانچێستەر سیتی وەک شوێنگرەوەی دەگوازێتەوە – سەن.

مانچێستەر سیتی لەگەڵ لیۆن گەیشتە رێككەوتن و بە بڕی 34 ملیۆن پاوەند رەیان شەرقی دەگوازێتەوە یانەكەی – تایمز.

ئارسیناڵ دەیەوێت بە پێنج ملیۆن پاوەند كیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی چێڵسی بگوازێتەوە – سكای سپۆرتس.

بێرنلی بەهای 50 ملیۆن پاوەندی لەسەر ماكسیم ئیستێڤ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی داناوە بۆ هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی دەكات و كۆمپانی راهێنەری پێشووی بێرنلی و ئێستای بایرن میونشن دەیەوێت یاریزانەكە بباتە ریزەكانی – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

بایرن میونشن دەیەوێت برادلی باركۆلا ئەستێرەی لاوی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بگوازێتەوە و یانە فەڕەنسیەكەش لە ئەگەری رۆیشتنی نیكۆ ویلیامس لە جێگای دەگوازێتەوە – سكای سپۆرتس.

پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی ئیلیا زابارنی ئەستێرەی ئۆكراینی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی دەدات و یانەكەش نرخی یاریزانەكەی بە 59 ملیۆن پاوەند دەستنیشانكردووە – لیكیپ.

تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئانتۆنیۆ سێمێنێۆ هێرشبەری یانەی بۆرنمس دەدەن – سكای سپۆرتس.

نیوكاسڵ یونایتد دوای ئەوەی لە بەدەستهێنانی تواناكانی براین ئێمبوێمۆ بێهیوا بوو هەوڵی گواستنەوەی محەمەد كودوس ئەستێرەی یانەی وێستهام دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

مارتن زوبیمێندی گواستنەوەی بۆ ئارسیناڵ راگرتووە و چاوەڕێی ئۆفەرێكی ریال مەدرید دەكات – ماركا.

بابەتی زیاتر

Back to top button