فەرمی؛ مانچێستەر سیتی گرێبەستی بەرگریکارێکی راگەیاند

یاریگا –
مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی رەیان ئایەت نووری بەرگریکاری جەزائیری بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە چوار وەرز بوو لە وۆڵڤزی ئینگلیزی یاریی دەکرد.
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی رایگەیاندووە، رەیان ئایەت نووری بەرگریکاری 24 ساڵان بۆ ماوەی پێنج ساڵ تاوەک هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کردووە، کە لە وۆلڤەرهامتنی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە مان سیتییەوە کردووە و ساڵی 2020 لە ئانجیێ فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەوە کرد.
A 🆕 Blue 📸 pic.twitter.com/KM7Nonkwq3
— Manchester City (@ManCity) June 9, 2025
مانچێستەر سیتی لەم وەرزە بەناچاری لە باڵی چەپ پشتی بە یوشکۆ ڤاردیۆل دەبەست کە خۆی یاریزانی دڵی بەرگرییە، لە کۆتا مانگەکانی وەرزەکەش نیکۆ ئۆ رایەلی لاو گواردیۆلای سەرسامکرد و لەو باڵە یاریی پێدەکرا. ئایەت نوری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان 157 یاریی بۆ وۆڵڤز کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵی دروستکردووە.
Relax… we have an announcement to make 🔊 pic.twitter.com/UIHA4gJuuO
— Manchester City (@ManCity) June 9, 2025
لە ناوەڕاستی ئەم مانگە مانچێستەر سیتی بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکات و ئەو بەرگریکارە جەزائیرییە بۆ مۆندیالی یانەکان درێسی سیتیزنس دەپۆشێت، کە نرخی گرێبەستەکەی 31 ملیۆن پاوەندە و دەبێتە یەکەمین گرێبەستی فەرمی ئەم هاوینەی مان سیتی.