ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیسپانی لەگفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامس یاریزانی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بلباو لەگفتوگۆدایە، دەیەوێت ئەو یاریزانە ئیسپانییە بباتە ریزەکانی.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبناگی ئەڵمانی لە کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی بایرن میونشن دەیەوێت برادلی بارکۆلا بباتە ریزەکانی، گفتوگۆیەکانی لەم چەند رۆژە چڕ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی نیکۆ ویلیامس بگوازێتەوە ریزەکانی.

پلێتینبێرگ رایگەیاندووە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویلیامس لە ئاتلێتیک بلباو 60 ملیۆن یۆرۆیە و مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە یانە باسکییەکە 7 بۆ 8 ملیۆن یۆرۆیە، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات.

جگە لە بایرن میونشن، یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵیش لەم هاوینە چاویان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە 22 ساڵانەیە.

ویلیامس تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو هەیە و نرخی لە بۆرسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button