ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تێرشتیگن بۆ بارسێلۆنا: 42 ملیۆن یۆرۆم پێبدەن لە یانەکە دەڕۆم

Yariga App

یاریگا –

تێرشتیگن ئامادە نییە هەروا بە ئاسانی لە بارسێلۆنا بڕوات و داوای تەواوی شایستە داراییەکانی لە یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی داوای شایستە داراییەکانی هەر سێ وەرزی داهاتووی لە بارسێلۆنا دەکات، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت، کە شتیگن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە.

تێرشتیگن داوای مووچەی ئەو سێ وەرزەی دەکات کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە ماوییەتی کە لەو ماوەیە شایستە داراییەکانی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە دەگاتە 42 ملیۆن یۆرۆ.

پێشتر رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردبوو، بارسێلۆنا بڕیاریداوە گرێبەستی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و پێشنیاز بکات مووچەی تەواوی وەرزی داهاتوو بە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بدات، بۆ ئەوەی شتیگن رازی بێت یانەکە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە، بارسێلۆنا دوای گەڕانەوەی شتیگن لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هۆشدارییەکی پێدەدات، ئەگەر بیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە، ئەوا وەرزی داهاتوو یەک خولەکیش دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت.

تەواو؛ لەبەر سێ هۆکار بارسێلۆنا گرێبەستی تێرشتیگن هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button