ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ یاریزانێکی سێریا ئەی دەچێتە ریزەکانی هیلالی سعوودی

Yariga App

یاریگا –

هیلال لەگەڵ رۆما لەبارەی ئانجێلینۆ بەرگریکاری چەپی یانەکە گەیشتە رێککەوتن، بەرگریکارە ئیسپانییەکە روودەکاتە خولی رۆشنی سعوودی.

سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، هیلالی سعوودی لەبارەی خۆسێ ئانجێلینۆ بەرگریکاری 28 ساڵان گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە چەند کاتژمیری داهاتوو لە پاریس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانە سعوودییەکەوە بکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، چەند وردەکارییەکی بچووک لە گرێبەستەکەی ئانجێڵینۆ ماوە، ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە بەرامبەر 22 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە ریزەکانی هیلال، بەڵام یانە سعوودییەکە جگە لەو بەرگریکارە چەپە هێشتا چاوی لە گواستنەوەی تیۆ هێرناندێزە و دەیەوێت ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییەش بگوازێتەوە ریزەکانی، کە سیمۆنی ئینزاگی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

ئانجێڵینۆ (28 ساڵان) هاوینی 2024 لە لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی رۆما کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە 15 ملیۆن یۆۆریە، لەگەڵ جیالۆڕۆسی وەرزی رابردوو بەشداریی 51 یاریی کرد، 4 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button