ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ لێنگلێت بارسێلۆنای بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

وەکو چاوەڕوان دەکرا، بارسێلۆنا بەفەرمی رۆیشتنی کلیمێنت لێنگلێت بەرگریکاری یانەکەی لە ریزەکانی راگەیاند، بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستی کلێمێنت لێنگلێتیان هەڵوەشاندەوە و ئەو بەرگریکارە 29 ساڵانە ریزەکانی بلاوگرانا بەجێدەهێڵێت، کە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسییە 160 یاری بە درێسی بارسا کرد و سێ نازناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بەهۆی رۆیشتنی لێنگلێت لە یانەکە لە رووی داراییەوە قازانجێکی زۆر دەکات و 32 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە، کە لە یاسای دارایی خاوێن باری لاری یانە کەتەلۆنییەکە هاوسەنگ دەکاتەوە.

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاندووە، لێنگلێت بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کردووە و تا هاوینی 2028 دەبێتە یاریزانی رۆخی بلانکۆس.

بەرگریکارە 29 ساڵانەکە بە درێسی بارسێلۆنا لە 160 یاری 7 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە و پێشتر لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیش یاریی کردووە، بە درێسی رۆخی بلانکۆس لە 34 یاری 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

لێنگلێت ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەشداریی 34 یاریی بارسێلۆنای کرد، دوو هەزار و 876 خولەک یاریی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button