ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید یاریزانێکی نوێ دەناسێنێت

Yariga App

یاریگا –

سبەی سێشەممە ریال مەدرید دین هاوسن وەک یاریزانی نوێ دەناسێنێت.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە 10ـی حوزەیران لە شاری وەرزشی ریال مەدرید، دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی وەک یاریزانی نوێی یانەکە دەناسێنین.

سەرەتا فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەکە پێشوازی لە هاوسن دەکات، واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە دەکان و چەند وێنەیەک دەگرن. وێنەگرتن لەگەڵ پازدە نازناوەکەی چامپیۆنزلیگ وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە نەریتی ناسناندی یاریزانە نوێیەکان.

دواتر بەرگریکارە لاوەکە لێدوان بۆ میدیاکان دەدات و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان دەداتەوە.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی کادینا کۆپێ، دوو رۆژ دوای هاوسن و لە پێنجشەممەی داهاتوو ریال مەدرید ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد وەک یاریزانی نوێی یانەکە دەناسێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button