ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی ماڵئاوایی لە گۆڵپارێزێكی كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ماڵئاوایی لە سكۆت كارسن گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەكەی كرد.

كارسن لە ساڵی 2019 لە ریزەكانی دێربی كاونتیەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.


هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی سكۆت كارسنی لە یانەكەی راگەیاند.

سكۆت كارسن، لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەم هاوینەدا و لە دوای شەش وەرز ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

سوپاسی سكۆت دەكەین بۆ ماندووبوون و ئەو كارانەی لەگەڵ یانەكەمان كردوویەتی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.

كارسنی تەمەن 39 ساڵان لەگەڵ مانچێستەر سیتی تەنیا دوو یاریی كردووە و یارییەك كلین شیتی كردووە و سێ گۆڵی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button