
یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە پارێزگاریكردن لە ئەستێرەكانی و لە دوای مۆندیالی یانەكان گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر نوێدەكاتەوە.
ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لەگەڵ یانەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.
🚨 BREAKING: Vinicius Junior will sign his renewal until 2030 AFTER the Club World Cup. @diarioas pic.twitter.com/c2gRnvGaTK
— Madrid Xtra (@MadridXtra) June 9, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ڤینیسیۆس جونیۆر رازی بووە گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەكو 2030 نوێبكاتەوە و لە دوای مۆندیالی یانەكان واژۆ لەسەر پەڕاوەكان دەكات.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ڤینیسیۆس جونیۆر لە گرێبەستە نوێیەكەیدا لەگەڵ ریال مەدرید لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
موچەی ئێستای ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید 15 ملیۆن یۆرۆیە و لە گرێبەستە نوێیەكەیدا ساڵانە 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
وەرزی رابردوو ڤینیسیۆس لەگەڵ ریال مەدرید 52 یارییكرد و توانی 21 گۆڵ بكات و 18 گۆڵیش درووست بكات.