عێراق

پێش یارییەکەی ئەردەن گورزێکی کوشندە بەر هەڵبژاردەی عێڕاق دەکەوێت

یاریزانێکی سەرەکی هەڵبژاردەی عێڕاق تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی عێڕاق پێش رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەردەن لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

حوسێن عەلی، یاریزانی باڵی راستی بەرگری هەڵبژاردەی عێڕاق لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان هاتووە، میدیا عێڕاقیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە حوسێن عەلی لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە ئەردەن لە ماسولکەکانی دواوەی قاچی هەستی بە ئازار کردووە.

دوای پشکنینی پزیشکی زانراوە کە یاریزانەکە گرژ بوونی ماسولکەکانی هەیە و پزیشکەکان رایانگەیاندووە کە یاریزانەکە پێویستی بە پشوو هەیە، بەم هۆیەشەوە یاریزانەکە ناتوانێ لە کۆتا یاریی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 بەرامبەر ئەردەن یاریی بکات.

حوسێن عەلی، لە خولی نایابی هۆڵەندی یاریی بۆ یانەی هێرنڤین دەکات و پێشووتریش یاریی بۆ یانەی ئۆریبرۆی سویدی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button