ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی زوبیمێندی لە نێوان ئارسیناڵ و ریال مەدرید بە كوێ گەیشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

تاوەكو ئێستا چارەنووسی مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال سۆسێدادی هەمان وڵات یەكلایینەكراوەتەوە.

زوبیمێندی لە ساڵی 2020 لە لاوانی سۆسێدادەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا پەیوەندیكردنی مارتن زوبیمێندی بە ئارسیناڵەوە یەكلاییكرابوویەوە بەڵام ریال مەدرید پەیوەندی بە یاریزانەكەوە كردووە و تاوەكو ئێستا هیچ شتێک یەكلایینەكراوەتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ریال مەدرید پڕۆسەی گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی بۆ ئارسیناڵ پەكخستووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو شتێک لە نێوان ئارسیناڵ و یاریزانەكە كۆتاییهاتبوو نزیک بوو لەوەی گرێبەستەكە رابگەیەندرێت، بەڵام پەیوەندیەک لە ریال مەدریدەوە هەموو شتێكی گۆڕی.

ئارسیناڵ لە جوڵە لە ناكاوەكەی ریال مەدرید دەترسێت و ئێستا هەموو ئەگەرێک بۆ یاریزانەكە كراوەیە.

هاوینی رابردوو یانەی لیڤەرپوول تەنها چەند هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی مارتن نزیک بوو، بەڵام ناوبراو بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی دا.

وەرزی رابردوو زوبیمێندی لەگەڵ سۆسێداد بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button