کوردستان

یاریزانێکی کورد لە یانەی موسڵ دەدرەوشێتەوە

سۆران عەزیز دووەم گۆڵکاری تیپەکەیەتی

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ناوەڕاستکاری کورد وەرزێکی نایاب لەگەڵ یانەی موسڵ بەڕێ دەکات و دووەم گۆڵکاری تیپەکەیەتی.

سۆران عەزیز یاریزانی کوردی یانەی موسڵ ئەم وەرزە ئاستێکی نایاب لەگەڵ تیپەکەی پێشکەش دەکات، سۆران دوا دوو یاریی یانەکەی لە کۆی چوار گۆڵ توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات، سەرەڕای ئەوەی یاریزانە کوردەکە لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات تا ئێستا نوانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بکات و سێ ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی بکات.

لە سەرەتای وەرزی رابردوو سۆران لە هەندرێنەوە بە گرێبەستێک پەیوەندی بە موسڵ کرد، ئێستاش بە 62 خاڵ موسڵ لە ریزبەندی یەکەمی یانەکانی خولی نایابی عێڕاق دێت و سۆران و هاوڕێکانی نزیکن لەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریی بکەن.

سۆران عەزیز کە خۆی لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کەرکوکە و لەگەڵ خانەوادەکەی دانیشتووی شاری هەولێرن، پێشووتر بۆ یانەکانی برایەتی و هەندرێن لە خولی نایابی کوردستان یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button