
یاریگا –
لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هاندەرانی وڵاتەکەی شۆک کرد کاتێک رایگەیاند چیدیکە یاریی بۆ پۆڵەندا ناکاتەوە.
لیڤاندۆڤسکی نەک تەنها لەسەر ئاستی وڵاتەکەی، ئەو ناوێکی دیاری کیشوەری ئەوروپا و بگرە لە ریزی باشترین هێرشبەرەکانی مێژووی تۆپی پێیشە کە 20 ساڵە لەسەر ئاستی یانەی پیشەگەر و 17 ساڵیەشە لەگەڵ پۆڵەندا لە لاکێشەی سەوزدا ئاست دەرکەوتووە.
بڕیاری چیدیکە یاریی نەکردن بۆ هەڵبژاردەکەی پەیوەستە بە ناکۆکییەکانیەوە لەگەڵ میکاڵ پرۆبیێرزی راهێنەر.
ئەو راهێنەرە بۆ دوو یاریی پۆڵەندا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مۆڵدۆڤا کە 2-0 براوەبوون و هەروەها یاریی سبەی بەرامبەر فینلەندا لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بانگهێشتی لیڤای نەکردووەتەوە بە پاساوی ماندوێتی زۆر دوای وەرزە دوورودرێژەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا.
لەپای ئەو بڕیارەی میکاڵ، کە لەوەتەی مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2023 پۆستەکەی وەرگرتووە، لیڤاندۆڤسکی بڕیاریدا تا ئەوکاتەی ئەو راهێنەربێت یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی نەکاتەوە.
🚨 OFFICIAL: Robert Lewandowski announces that he will not play for Poland again as long as the Poland coach Michał Probierz is in charge. pic.twitter.com/GV3Qzc00V5
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 8, 2025