عێراقکوردستان

پێشمەرگە ئامانجەکەی پێکا و موسڵیش پلەی یەکەمی وەرگرتەوە

گازی باکوور سوودی لە یاریگای خۆی وەرنەگرت

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و دوای سێ هەفتەش موسڵ پلەی یەکەمی خولی نایابی عێڕاقی وەرگرتەوە.

لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێڕاق، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆی 3 _ 2 لە بەحری بردەوە، بەم سەرکەوتنە پێشمەرگە هەنگاوێکی دیکە لە ئامانجەکەی نزیک بۆوە کە مانەوەیە لە خولی نایابی عێڕاق و کە ئێستا بە 44 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیتیساڵات یاری دەکات.

گازی باکوور نەیتوانی سوود لە یاریگای خۆی وەربگرێت و 1 _ 1 لەگەڵ فەهد یەکسان بوو، دوای سەرکەوتنی ئیتیساڵات بەرامبەر جۆلان، گازی باکوور پێویستی بە دوو سەرکەوتنە لە چوار یاریی داهاتوو بۆ ئەوەی بە فەرمی مانەوە لە خولەکە مسۆگەر بکات، گاز 42 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14 دێت و گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی میسان.

دوای سێ گەڕ لە لەدەستدانی پلەی یەکەم، موسڵ جارێکی دیکە سەرووی ریزبەندی یانەکانی وەرگرتەوە دوای سەرکەوتنی بەرامبەرسناعات کارەبایی بە ئەنجامی 2 _ 0، موسڵ 62 خاڵی هەیە لە ریزبەندی یەکەم دێت و گەڕی داهاتووش دەبێتە میوانی یانەی فەهد.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی عێڕاق دوای گەڕی 34

بابەتی زیاتر

Back to top button