
یاریگا –
زاخۆ دوای سەرکەوتنی بەرامبەر قوەجەوییە بۆ یەکەمجار گەیشتە یاریی کۆتایی خولی عێڕاق بۆ ژێر 19 ساڵان.
لە یاریی گەڕانەوەی خولی عێڕاق بۆ ژێر 19ساڵان، زاخۆ بە ئەنجامی 2 _ 0 لە قوەجەوییەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاریی چوون یانەی قوەجەوییە 3 _ 2 لە بەغدا سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.
بە کۆی ئەنجامی هەردوو یاریی زاخۆ 4 _ 3 سەرکەوت و توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولەکە بگاتە یاریی کۆتایی، جەوییە بە هۆی ناڕازی بوون لە بڕیارەکانی ناوبژیوان چەند خولەکێکی کۆتایی یاریگایان جێهێشت و یارییەکەیان تەواو نەکرد.
مینا دوای سەرکەوتنی 1 _ 0 بەرامبەر کەرخ هاوشانی زاخۆ گەیشتە یاریی کۆتایی، یاریی چوونی مینا و کەرخ بەبی گۆڵ کۆتایی هاتبوو، بە ئەنجامی هەر دوو یاریی مینا بۆ سێیەم وەرز بەدوای یەک گەیشتە یاریی کۆتایی، بریاریشە هەفتەی داهاتوو یاریی کۆتایی لە نێوان زاخۆ و مینا بکرێت، بەڵام تا ئێستا یاریگاکە دەستنیشان نەکراوە.