
یاریگا –
یاریزانەکانی هەولێر داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان لە کارگێڕی هەولێر دەکەن و تا ئێستا وەڵامیش نەدراونەتەوە.
هەولێر تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی دارایی یاریزانەکان چارەسەر بکات، سەرچاوەیەک بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند کە 68 رۆژە یاریزانانی هەولێر مووچە و شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، بەرپرسانی یانەکەش هیج بەڵێنێک و وادەیەکیان دیاری نەکردووە بۆ ئەوەی مووچەی یاریزانەکانی پێبدەن.
وێڕای وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان، یاریزانانی هەولێر هەڕەشەی بایکۆتکردن لە مەشق و یارییەکان نادەن، بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا دوای تەواوبوونی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق یاریزانەکان وادەیەک بە دەستەی کارگێڕی دەدەن تاوەکو کێشەی دارییەکان چارەسەربکەن، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی دەگرنەبەر.
هەولێر بە فەرمی مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کردووە و لە 33 یارییدا 44 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت،