
یاریگا –
لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، لوچیانۆ سپالێتی لە دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نزیکبووەتەوە و پێناچێت چیدیکە سپالێتی راهێنەری ئازۆری بێت.
#Italia–#Spalletti, è finita l’avventura del ct sulla panchina Azzurra https://t.co/Gfrh89Iq7X
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 8, 2025
هەینی رابردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەرویج بووەوە و 3-0 یارییەکەی دۆڕاند.
پاش ئەو شکستە سەختە هێرشێکی توند کرایە سەر لوچیانۆ سپالێتی و راهێنەرە 66 ساڵانییەکەیان بە هۆکاری دابەزینی ئاستی ئیتاڵیا خەتابارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا، ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێداچوونەوە بە دۆخەکە دەکات، بە ئەگەرێکی زۆر دەستبەجێ سپالێتی واز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەهێنێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، ستیفانۆ پیۆلی، راهێنەری پێشووی میلان و ئێستای نەسڕی سعوودی بەربژێری سەرەکییە بۆ ئەوەی شوێنی سپالێتی بگرێتەوە.