تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی کۆرتوا نوێدەکاتەوە
مانگی داهاتوو واژۆی دەکەن..

یاریگا –
ریال مەدرید گرێبەستی تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەکەی نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو ریال مەدرید ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە پێشکەش بە تیبۆ کۆرتوا دەکات و گرێبەستی گۆڵپارێزە 33 ساڵانییەکە نوێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، هیچ بەربەستێک لەبەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆرتوا نییە و هەردوولا لەگەڵ یەک دڵخۆشن، لەم هاوینە تیبۆ گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
🚨⚪️ Understand Real Madrid are set to advance and proceed for Thibaut Courtois new deal next month!
From July 1 – one year ahead of current deal expiry – Real Madrid will offer new contract to Courtois as they’re very happy.
Agreement expected to be sealed this summer. pic.twitter.com/FxKgsnKe1S
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 8, 2025
ئەمەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی کۆرتوا، ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان دەدات.
کۆرتوا لە هاوینی 2018 بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.
تیبۆ بە درێسی ریال مەدرید 282 یاریی کردووە 274 گۆڵی لێکراوە و 111 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.
بەدرێسی هەڵبژاردەی بەلجیکاش 103 یاریی کردووە، 82 گۆڵی لێکراوە و 51 یاریی تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.
2 چامپیۆنزلیگ، 2 پرێمەرلیگ، 4 لالیگا، 1 یۆرۆپالیگ، 2 جامی جیهانی یانەکان، 3 سوپەری ئەوروپا، 2 جامی شا، 1 جامی کیشوەرەکان، 1 جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، 3 جامی سوپەری ئیسپانیا، 1 خولی بەلجیکا و یەک جامی کاراباوی لەگەڵ ریال مەدرید، چێڵسی، ئاتلێتیکۆ مەدرید و گێنک بەدەستهێناوە.