چاوەڕواننەکراو؛ بارسێلۆنا دەستبەرداری بەرگریکارێک دەبێت
شوێنگرەوەی دەستنیشانکردووە..

یاریگا –
بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری جێرارد مارتن، بەرگریاری لاوی ئیسپانی ببێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەیە لە بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری جێرارد مارتن، بەرگریکاری باڵی چەپی تیپەکەی ببێت.
دوای پێکانی ئالێخاندرۆ باڵذی، جێرارد مارتن لە یارییەکانی کۆتایی وەرز متمانەی هانزی فلیکی بەدەستهێنا و بەشێوەی سەرەکی یاریی کرد. نرخی یاریزانەکە 8 ملیۆن یۆرۆیە.
💰La millonada que quiere el Barça para que Gerard Martín pueda ir a la Premier
🤝El club blaugrana, dispuesto a negociar la salida del canterano si hay una buena propuesta económicahttps://t.co/44lYi9tsgB
— Diario SPORT (@sport) June 8, 2025
بەڵام بارسا بروای وایە بەهۆی ئەو ئاستەی بەرامبەر ریال مەدرید و ئینتەر میلان پێشکەشی کرد، وە بەهۆی بەردەست نەبوونی بەرگریکاری باڵی چەپی زۆر لە بازاڕ، شایستەی نرخێکی زیاترە و ئامادەن بە 12 ملیۆن دەستبەرداری بن.
وۆڵڤزی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە 23 ساڵانییەکە لەسەر هێڵە، ئامادەن مووچەی زیاتری لە بارسێلۆنا پێبدەن و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ واژۆ بکەن.
یانە کاتالوونیەکە دەیەوێت یاریزانێکی یەدەکی بە ئەزموونتر بۆ شوێنی مارتن بگوازێتەوە، ئالێخاندرۆ گریماڵدۆ، بەرگریکاری 29 ساڵانی بایەر لیڤەرکوزن بەربژێری سەرەکییە کە تێچووی گواستنەوەی یاریزانە 29 ساڵانییەکە 15 ملیۆن یۆرۆیە.