ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال ئەستێرەیەکی دیکەی ناوداری پرێمەرلیگ دەکاتە ئامانج

ئۆفەرێکی فەرمی ئامادە دەکات..

Yariga App

یاریگا –

هیلالی سعوودی بەپەلە دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی.

هیلال دوای بەڕێکردنی وەرزێکی خراپ و لەدەستدانی نازناوی خولی رۆشن و چامپیۆنزلیگی ئاسیا، دەستیکردووە بە بنیادنانەوەی تیپەکەی و لە یەکەم هەنگاو سیمیۆنی ئینزاگی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆ سانتی ئۆنا، هیلال ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ئامادەکردووە و دەیەوێت بەپەلە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە واژۆ بکات.

مانچێستەر سیتی لەم هاوینە تاوەکو ئێستا گرێبەستی چەند ئەستێرەیەکی نوێی یەکلاییکردووەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە سلیڤا پێکهاتەی سەرەکی لە بەرژەوەندی یاریزانە لاوەکان لەدەستبدات.

هاوکات بێرناردۆ تاکە ئامانجی هیلال نییە، یانە سعوودیەکە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی نزیکبووەتەوە.

ماوەتەوە بزانرێت ئایە ئۆفەرەکەی هیلال بۆ بێرناردۆ سیلڤا سەرنجڕاکێش دەبێت یاخود بڕیاری مانەوە لە بلوو موون دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button