ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێکردەوە

دێرینترین یاریزانی تیپەکە دەمێنێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی تۆتنهام گرێبەستی بێن دەیڤس، بەرگریکاری وێڵزی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی تۆتنهام بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی لەگەڵ بێن دەیڤس گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی بەرگریکارە 32 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2026 نوێکراوەتەوە.

دەیڤز دێرینترین یاریزانی ئێستای تۆتنهامە، لە هاوینی 2014 بەبڕی 12.65 ملیۆن یۆرۆ لە سوانزی سیتییەوە پەیوەندی بە سپێرز کرد.

تاوەکو ئێستا 358 یاریی بۆ تۆتنهام کردووە، کە تەنیا 29 یاریزان لە مێژوودا زیاتر لە 350 یارییان بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە.

بێن لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان 73 یاریی بۆ تۆتنهام کردووە و بە 3 یاریی دیکە رێکۆردێکی مێژوویی دەشکێنێت و دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین یاریی لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان بۆ تۆتنهام کردبێت.

تاوەکو ئێستا 9 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە، لە وەرزی 2024/2025 نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێنا.

بەدرێسی هەڵبژاردەی وێڵزیش تاوەکو ئێستا بەشداریی 93 یاریی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵی دروستکردووە.

تۆتنهام دوای دوورخستنەوەی ئاینج پۆستێکوگلوی ئوستڕالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دەستیکردووە بە رێکخستنەوەی تیپەکەی و ناوی تۆماس فڕانک، راهێنەری برێنتفۆرد وەک شوێنگرەوەی پۆستێکۆگلو بە یانەکە بەستراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button