ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان شوێنگرەوەی مایک ماینان دەستنیشاندەکات

ماینان پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستی مایک ماینان بۆ چێڵسی یەکلاییبووەتەوە و میلانیش شوێنگرەوەی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکەی دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان بڕیاریداوە مایڵ سڤیلاری بەلجیکی، کە یاریی بۆ سڕبیا دەکات، بۆ شوێنی مایک ماینانی فەڕەنسی بگوازێتەوە.

گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە رۆما کرد و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

مووچەی ساڵانەی مایڵ سڤیلار لە رۆما یەک ملیۆن یۆرۆیە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، رۆما ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی دوو ملیۆن یۆرۆ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش کردووە بەڵام سڤیلار رەتیکردووەتەوە و داوای چوار ملیۆن دەکات.

مایڵ سڤیلار

ئەیسی میلان ئامادەیە هەمان مووچەی ئێستای مایک ماینان کە 3.5 ملیۆن یۆریە پێشکەش بە گۆڵپارێزە 25 ساڵانییەکەی رۆما بکات، بەڵام رازیکردنی رۆما ئاسان نابێت و پێشبینی دەکرێت لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی داوای 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بکەن.

هاوکات میلان هەڵسەنگاندن بۆ چەند گۆڵپارێزێکی دیکەش دەکات، زیۆن سوزوکی ژاپۆنی و گۆڵپارێزی یانەی پارما یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرە سەرەکییەکان.

زیۆن سوزوکی ژاپۆنی

بابەتی زیاتر

Back to top button