ئەمڕۆ رێندێرس گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ دەکات
گەشتی ئینگلتەرا دەکات..

یاریگا –
ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی گرێبەست لەگەڵ تیجانی رێندێرس، یاریسازی ئەیسی میلان واژۆ دەکات.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ تیجانی رێندێرس گەشتی ئینگلتەرا دەکات و پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ دەکرێت و دواتر واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی دەکات، بەفەرمی دەبێتە یاریزانی نوێی مانچێستەر سیتی.
شەوی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەڕووی فینلاند بووەوە و 2-0 یارییەکەی بردەوە. رێندێرس دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ بەرەو ئینگلتەرا بەڕێدەکەوێت.
سبەی سەرلەبەیانییەکەی گەشتی شاری مانچێستەر دەکەم و ئێوارەکەی دەگەڕێمەوە شاری زێیستی هۆڵەندا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزە و بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بە پاداشتەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.
یاریزانە 26 ساڵانییەکە خەون بە یاریکردن لەژێردەستی پێپ گواردیۆلا دەبینێت و زۆر بە بارسێلۆنای سەردەمی تیکی تاکا سەرسامە، بڕوای وایە دەتوانێت لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا زیاتر گەشە بکات. بۆیە هەرزوو بریکارەکەی ئاگادارکردووە ئامانجی لەپێشینەی ئەوەیە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.
هەر بۆیە سەرەڕای گرنگیپێدانەکانی ریال مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا، تیجانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتنی کۆتایی کردووە و وەرزی داهاتوو یاریی بۆ تیپەکەی گواردیۆلا دکات.
رێندێرس لە هاوینی 2023 بەبڕی 20.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئالکماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد.
تیجانی رێندێرس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 104 یاریی بۆ ئەیسی میلان کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە.