مووچەکەی ڤیرتز لەگەڵ لیڤەرپوول ئاشکراکرا

یاریگا –
پەیوەندیکردنی فلۆریان ڤیرتز بە لە یانەی لیڤەرکۆزنەوە بە یانەی لیڤەرپوول تەنها راگەیاندنی فەرمیی ماوە و وردەکارییەکانیش یەکلاکراوەتەوە.
لیڤەرپوول ئەرکی ئاسان نەبوو لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەڵمانییەکە. لەلایەک چەند یانەی گەورەی ئەوروپا لەسەرهێڵ بوون بۆی، لەلایەکیش مووچەی یاریزانەکە. بەجۆرێک، هەر ئەمڕۆ فلۆریان پلێتنبێرگ باسی لەوەکرد یانە ئینگلیزیەکە سێیەم ئۆفەری بۆ بڕی 150 ملیۆن بەرزکردووەتەوە بۆ رازیکردنی لیڤەرکۆزن.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی رێدز مووچەیەکی خەیاڵی بەو یاریزانە 22 ساڵییە دەدەن.
🚨 Florian Wirtz is set to earn a weekly salary of £340,000 at Liverpool.
(Source: BILD) pic.twitter.com/NhbSef3OaY
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 7, 2025
رۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتس بڕی مووچەی هەفتانەی ڤیرتزی ئاشکراکردووە کە خۆی دەدات لە 340 هەزار پاوەندی هەفتانە. ئەوەش واتا تەنها 10 هەزار پاوەند کەمتر لە دووەم بەرزترین مووچەی یانەکە کە ڤیرجڵ ڤان دایکی کاپتنە.
لە ریزەکانی رێدزدا محەمەد سەڵاح خاوەنی بەرزترین مووچەی هەفتانەیە کە باس لە 400 هەزار پاوەند دەکرێت، ئەوەش بۆ رازیکردنی بۆ مانەوەی لە ئانفیڵد پێشکەشی کرا.