ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لیڤەرپوول گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی لاوی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ئارمین پیچی، گۆڵپارێزی هەنگاری یانەی پوشکاش ئەکادیمیا واژۆکردووە.

رێدز ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڵپارێزە 20 ساڵانییەکە بەسەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکەی کردووە.

ئارمین وەرزەی رابردوو 43 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 43 گۆڵی لێکراوە و 11 کلین شیتی کردووە و بە یارمەتی ئەو گۆڵپارێزە لاوە، یانەکەی پلەی دووەمی خولی هەنگاریای بەدەستهێنا.

لیڤەرپوول بڕی 1.5 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی ئارمین پیچی خەرجکردووە و گرێبەستەکە بۆ پێنج وەرز و تاوکو هاوینی 2030 دەبێت.

دوای گرێبەستی جێرێمی فریمپۆنگی هۆڵەندی، ئامرین دووەم یاریزانە لەم هاوینە بەفەرمی پەیوەندی بە لیڤەرپوول کردووە و یانەکە هەنگاوێک لە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتزی ئەڵمانیش دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button