ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ گۆڵپارێزێکی ئیسپانی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەیەوێت کیپا گۆڵپاریزی ئیسپانی لە چێڵسییەوە بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەی شوێنی نێتۆ بگرێتەوە و ببێتە یەدەکی دڤاید رایا گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، ئارسیناڵ لەگەڵ چێڵسی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی کیپا ئاریزابالاگا گۆڵپارێزی ئیسپانی لە چێڵسییەوە بباتە ریزەکانی، کە گەنەرز لەگەڵ گۆڵپارێزە 30 ساڵانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن، تەنیا وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی ماوە، ئارسیناڵ بە 5 ملیۆن پاوەند نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات و دەیباتە ریزەکانی.

ئارسیناڵ دەیەوێت کیپا بۆ پڕکرندەوەی شوێنی نێتۆ بگوازێتەوە کە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز کۆتایی هات و ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشت.

کیپا وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزی یانەی بۆرنمسی ئینگلیزی یاریی دەکرد، لەگەڵ بۆرنمس وەرزی رابردوو لە 35 یاری پارێزگاری لە گۆڵی یانەکە کرد و 9 کلین شیتی تۆمارکرد و 43 گۆڵی لێکرا، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ بلووز ماوە.

کیپا پێشتر لە ریزی یانەکانی ریال ڤایاۆلید و ئاتلێتیک بلباو و ریال مەدریدی ئیسپانی یاریی کردووە، لە ریال مەدرید 20 یاریی بە خواستن کرد، 18 گۆڵی لێکرا و 9 کلین شیتی تۆمارکرد، لەگەڵ چێڵسیش لە 163 یاری 59 کلین شیتی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button