
یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاریی بەرامبەر ئیسپانیا دەركەوت.
وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر 22:00 هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئیسپانیا لە یاریی كۆتایی نەیشنزلیگ رووبەرووی یەک ببنەوە.
كۆنگرەی رۆژنامەوانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
رووبەرووبوونەوەی ئیسپانیا؟
دەزانین یارییەكی قورس دەبێت، ئەوان متمانەیان بە خۆیانە، بەڵام پۆرتوگالیش چەكی كاریگەری هەیە، بە ئەرێنییەكی زۆرەوە دەچینە یاریگا.
باڵۆن دۆر؟
بە بڕوای من پێوویستە باڵۆن دۆر بە یەكێک بدرێت كە چامپیۆنزلیگی بردبێتەوە، باڵۆن دۆر متمانەی خۆی لەدەستداوە، ناتوانیت بزانیت لە پشت پەردەوە چی روودەدات.
مۆندیالی یانەكان؟
ئۆفەری زۆرم لە یانەكانی بەشدار لە مۆندیالی یانەكان بەدەستگەیشتووە، بەڵام بڕیاری كۆتایی خۆمداوە و بەشداری ئەو پاڵەوانییەتیە ناكەم.
لیۆنێل مێسی؟
بێگومان مێسیم خۆشدەوێت، بۆ ماوەی 15 ساڵ لەسەر شانۆ بووین، بیرمە زۆر جار وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزیم بۆ دەكرد، هەموو كات بە باشی مامەڵەی لەگەڵ دەكردم و رێزی لێدەگرتم.
لامین یامال؟
ئەو لە هەڵبژاردەیەک و یانەیەكی گونجاوە كە زۆر یارمەتی دەدەن. لە ژینگەیەكی زۆر گونجاودایە تاوەكو تواناكانی خۆی بسەلمێنێت.
بەڵام داواتان لێدەكەم وازی لێبهێنن تا بە ئارامی و بە بێ فشار گەشە بكات، ئەوە لە پێناو تۆپی پێدا بكەن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر چێژ لە تۆپی پێ وەربگرین، دەبێت وازیلێبهێنن تاوەكو بە شێوازی خۆی گەشە بكات.
هیوادارم بتوانین بۆ ماوەیەكی زۆر چێژ لە تواناكانی وەربگرین هەر بۆیە دووبارەی دەكەمەوە، لە فشارەكان دووریبخەنەوە.
كەی واز لە یاریكردن دەهێنیت؟
لەوانەیە سبەی لە خەو هەڵسم و بڵێم چیتر نامەوێت یاریی بكەم، بەڵام ئێستا دڵخۆشم.