ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیاو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆیدا و تووڕەیە

''کاتی گۆڕانکارییە و گەورەکان داوای دەکەن''

Yariga App

یاریگا –

رافایێل لیاو دوا بڕیاری لەبارەی چارەنووسی خۆیداوە و دەیەوێت میلان جێبهێڵێت.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لیاو نیازی خۆی بۆ جێهێشتنی سان سیرۆ بە بەرپرسانی باڵای ئەیسی میلان گەیاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، میلان رێگری لە چوونە دەرەوەی ناکات، بەڵام ئامادەنییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت، ئەمەش جیا لە پاداشتی بردنەوەی نازناوەکان.

لیاو گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، چیدیکە لە میلان ناتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت. ئەستێرە پۆرتوگالییەکە شەش ساڵە لە سان سیرۆییە و وەرزی رابردوو، بە خراپترین وەرزی کاروانی لیاو لە میلان دادەندرێت.

هەرچەندە میلان پلەی دووەمی وەرزی 2023-24ی سێریا ئەی بەدەستهێنا، بەڵام لە وەرزی رابردوودا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و ناتوانێت بەشداری هیچ پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپی بۆ وەرزی داهاتوو بکات.

پلێتێنبێرگ روونیکردووەتەوە؛

میونشن گرنگی بە لیاو داوە و پەیوەندیی تەلەفۆنیش لە نێوان هەردوو یانەکە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە. میونشن ئێستا بیر لە ئامادەکردنی ئۆفەریش ناکاتەوە.

لیاو 10 ساڵ یاریی بۆ سپۆڕتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی کرد، بەڵام لە دوای چوار یاریی لەگەڵ تیمی یەکەمی یانەکە لە ساڵی 2018، لیاو و چەند یاریزانێکی دیکە گرێبەستەکانیان لەگەڵ سپۆڕتینگ هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای هێرشێکی گەورەی هاندەران بۆ شوێنی مەشقەکانی یانەکە. ئەوکاتە بڕونۆ فێرناندێس، کاپتنی مانچێستەر یونایتدیش بریاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیدا، بەڵام دواتر پاشگەزکرایەوە.

میونشن خەریکی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیەتی، چونکە گرێبەستی لیرۆی سانێ لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت و کینگسلی کۆمان خەریکە یانەکە جێدەهێڵێت.

یانە باڤارییەکە چاودێری چەندین یاریزان دەکات، لیاو کۆدی خاکپۆ، ئەستێرەی لیڤەرپوول لەسەرووی لیستی گرنگیپێدانی یانەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button