جۆرجینیۆ بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات
هەموو شتێک یەکلاییکرایەوە

یاریگا –
ئارسیناڵ و فلامێنگۆ لەسەر گوستنەوەی جۆرجینیۆ رێککەوتن.
جۆرجینیۆ لە مۆندیالی یانەکان یاریی بۆ فلامێنگۆ دەکات، ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئارسیناڵ، چونکە گرێبەستی ئەستێرە ئیتاڵییەکە لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت.
جۆرجینیۆ گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2028 لەگەڵ فلامێنگۆ واژۆ کردووە. یاریزانە ئیتاڵییەکە لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد. جۆرجینیۆ لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا بەشداری 78 یاری کرد.
Jorginho na área! Confira imagens do primeiro dia do CRAQUE no MENGÃO! 🔴⚫️#bemvindo pic.twitter.com/kvp2sK2RF5
— Flamengo (@Flamengo) June 6, 2025
یاریزانە ئیتاڵییەکە کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ هێلاس ڤێرۆنای ئیتاڵی دەستپێکرد، لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد بە درێژایی مانەوەی لە چێڵسی، نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی بردەوە.
جۆرجینیۆ 57 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و یۆرۆی 2020ی بەدەستهێنا.