بارسێلۆنا ئۆفەرێکی فەرمی چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک رەتکردەوە
بارسا بە ئاسانی ئۆفەرەکان قبووڵ ناکات

یاریگا –
چێڵسی دەمێکە چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا و بەمدواییە هەوڵی گواستنەوەیدا.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەسەر داوای ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری یانەکە داوای هەوڵی گواستنەوەی فێرمین لۆپێز دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، چێڵسی ئۆفەرێکی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی فێرمین پێشکەشی بارسا کردووە، بەڵام یانە کاتالوونییەکە دەستبەجێ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.
ئۆفەرەکەی چێڵسی ناوی کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری فەڕەنسیشی تێدابوو، بەڵام بارسێلۆنا نایەوێت دەستبەرداری یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی ببێت.
هەرچەندە هانزی فلیک، راهێنەری بارسا زۆر پشت بە فێرمین نابەستێت، بەڵام دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا رەزامەندی لەسەر ئۆفەرەکە نەدا.
بارسێلۆنا پێویستی بە ئێنکونکو نییە، بەڵکو تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول داناوە، بۆیە ئۆفەرەکەش رەتکراوەتەوە.
لاپۆرتا و فلیک لەسەر مانەوەی فێرمین بۆ وەرزی داهاتوو هاوڕان.
❌ El Barça descarta un trueque Fermín-Nkunku
📌 El club azulgrana ha recibido una propuesta del Chelsea para hacer un intercambio entre los dos jugadores, pero lo ha desestimado
✍️ @RogerTorello https://t.co/LhnigN4uFt
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 6, 2025
لۆپێز لە وەرزی رابردوودا، 46 یاریی بە درێسی بارسێلۆناوە کرد، خاوەنی هەشت گۆڵ و 10 ئەسیستە.