ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ چارەنووسی تێر شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا بە كوێ گەیشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

تا دێت پەیوەندی نێوان تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی و یانەكەی زیاتر بەرەو تێكچوون دەچێت و چارەنووسی گۆڵپارێزەكە دیار نییە.

تێرشتیگن لە هاوینی 2104 لە ریزەكانی بۆڕووسیا مونشنگلادباخەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، لە ژووری جل گۆڕنی بارسێلۆنا تێر شتیگن داوای خولەكی زیاتری یاریكردنی كردووە و داواكارییەكەی بە گرژی كۆتاییهاتووە.

هانزی فلیک پێی وایە شتیگن فشاری لێكردووە بۆ ئەوەی یاریی بكات و ئەوەش پەیوەندی نێوانیانی ئاڵۆز كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارسێلۆنا شتیگن ناچار ناكات لە یانەكە بڕوات، بەڵام یەک خولەك یاریی ناكات مەگەر خوان گارسیا و چێزنی پێكانیان هەبێت.

وەرزی رابردوو تێر شتیگن بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووركەوتەوە و تەنیا نۆ یاریی بەشدارییكرد و یەک یاریی كلین شیتی كرد و یانزە گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button