ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام راهێنەرەكەی دوورخستەوە

دوای چەند رۆژێک لە بردنەوەی یۆرۆپالیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرری ئینگلیزی ئاینج پۆستێكۆگلو راهێنەری ئوسترالی یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

پۆستێكۆگلو لە هاوینی 2023 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی تۆتنهامی وەرگرت و لە 2025 و دوای دوو وەرز لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.


هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی لە پۆستەكەی راگەیاند.

تۆتنهام وەرزی رابردوو لە كۆی 38 یاریی تەنیا 38 خاڵی كۆكردەوە و لە ریزبەندی حەڤدەیەم كۆتایی بە پرێمەرلیگ هێنا.

بەڵام راهێنەرە ئوسترالیەكە لە دوای 17 ساڵ یەكەم نازناوی بۆ سپێرز بەدەستهێنا و راستەوخۆ لە دوای چەند هەفتەیەک لە بەدەستهێنانی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

پۆستێكۆگلو لەگەڵ تۆتنهام 101 یاریی راهێنەرایەتی كردووە و توانیویەتی 47 یاریی بباتەوە، 14 یاریی یەكسان بێت و 40 یارییش بدۆڕێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button