دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لیڤەرپوول نزیكە گرێبەستە گەورەكە كۆتاییپێبهێنێت و سێ یانەی گەورە دۆنارومایان دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
نیوكاسڵ ئەستێرەیەكی نۆتینگهامی دەوێت، ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەدات و مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێكی باشتر بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگ دەنێرێت.
نیوكاسڵ یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی ئیلانگا، یاریزانی باڵی یانەی نۆتینگهام فۆرێست دەستپێكردووە – دەیلی مەیڵ.
لیڤەرپوول ئۆفەرێكی دیكەی بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند و 13 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ فلۆریان ڤیرتز ئەستێرەی بایەر لیڤەركوزن نارد – دەیلی مەیڵ.
ئارسیناڵ بەفەرمی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەستپێكردووە – سكای سپۆرتس.
مانچێستەر یونایتد دووەم ئۆفەری بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ ئەستێرەی كامێرۆنی یانەی برێنتفۆرد پێشكەشكرد، دوای ئەوەی ئۆفەری یەكەمیان بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند رەتكرایەوە – ESPN.
ئینتەر میلان پرسیاری دەربارەی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كردووە كە نرخەكەی 40 ملیۆن پاوەندە – تێلیگراف.
لیۆن یەكەم ئۆفەری مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی رەیان شێركی رەتكردەوە و گفتوگۆكانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامە – فلۆریان پلێتنبێرگ.
تۆتنهام ئەگەر بیەوێت تۆماس فرانك لە جێی ئاینج پۆستێكۆگلو دەستنیشانبكات دەبێت 10 ملیۆن پاوەند خەرجبكات – میرەر.
ناپۆلی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا یاریزانی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەستپێكردووە – تێلیگراف.
بایرن میونشن، ریال مەدرید و ئەیسی میلان چاویان لە گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومایە و یوڤێنتوس و ئینتەر میلان چاوەڕێی كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی دەكەن – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
ئارسیناڵ یەكێكە لەو یانانەی كە ئارەزووی گواستنەوەی كێپا ئاریزابالاگا دەكات كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ چێڵسی 5 ملیۆن پاوەند – ئێڤنینگ ستاندارد.
مارسیلیا ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی نایف ئاگرد بەرگریكاری مەغریبی یانەی وێستهام پێشكەشكرد – فووت مێركاتۆ.
سەندرلاند ئۆفەرەكەی بۆڕووسیا دۆرتموندی بۆ گواستنەوەی جۆب بێڵینگهام رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.