
یاریگا –
دەستەی ناوبژیوانانی عێڕاقی بە رابەرایەتی ناوبژیوانێکی کورد یاریی ئەفغانستان و سووریا بەڕێوەدەبەن.
لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنی قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیا، لە یاریگای ئەمیر بن عەبدوڵا جەلەوی لە سعودیە، هەر دوو هەڵبژاردەی ئەفغانستان و سووریا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یارییەکە رۆژی سێ شەممە ( 10ـی حوزەیرانی 2025 ) بەڕێوەدەچێت.
یوسف سەعید، ناوبژیوانی کوردی نێودەوڵەتی ناوبژیوانیەتی ئەم یارییە دەکات، هەر یەک لە ئەکرەم عەلی وەک یاریدەدەری یەکەم و حوسێن فەلاح وەک یاریدەدەری دووەم یارییەکە بەڕێوەدەبەن، یوسف سەعید خەڵکی شاری کەرکوکە و ماوەی چەندین ساڵە ناوبژیوانیەتی لە خولەکانی عێڕاق و کوردستان دەکات، لە سەر ئاستی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیاش چەندین یاری وەک ناوبژیوانی ناوەڕاست و ناوبژیوانی چوارەم بەڕێوەبردووە.