بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک كشایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی لە گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجێری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی كشایەوە.

لە ماوەی رابردوودا ناوی ئۆسیمین بە بەهێزی بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی هیلالی سعوودییەوە بەسترابوویەوە.

وەرزی رابردوو ئۆسیمین بە خواستن لە ناپۆلیەوە پەیوەندی بە گاڵاتاسەرایەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا لە تۆڕی فووت مێركاتۆ، یانەی هیلالی سعوودی لە كێبڕكێی گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین كشاوەتەوە.

هیلال ئۆفەرێكیان بە مووچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئۆسیمین كردووە، بەڵام هێرشبەرە نایجێریەكە داوای زیاتر دەكات.

یانە سعوودیەكە پێی وایە گرانە و سەرنج لەسەر هێرشبەری دیكە دادەنێن.

وەرزی رابردوو ئۆسیمین لەگەڵ گالاتاسەرای بەشداری لە 41 یارییكرد و توانی 37 گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button