ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید یاریزانێكی دیكە دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی فرانكۆ ماستانتۆنۆ ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی ریڤەر پلەیت سەركەوتوو بوو.

ماستانتۆنۆ لە هاوینی ساڵی 2023 لە تیمی دووەمی ریڤەر پلەیتەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و  فرانكۆ ماستانتۆنۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

ریال مەدرید جەنگەكەی بردەوە و گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یاریزانەكە.

یانە شاهانەكە لەگەڵ ریڤەر پلەیت گەیشتووەتە رێككەوتن و بە بەهای 45 ملیۆن دۆلار یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە دەكات.

ماستانتۆنۆ وەرزی رابردوو 19 یاریی كردووە و حەوت گۆڵیكردووە و چوار گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button