دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئامۆریم هێرشبەرێكی گەورەی دەوێت و ئارسیناڵ واز لە رۆدریگۆ ناهێنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ڤیكتۆر یۆكێرێش ئامادەیە پەیوەندی بە یانەیەكی پرێمەرلیگەوە بكات، ئارسیناڵ دوو یاریزان دەكاتە ئامانج و تۆتنهام دەیەوێت راهێنەرەكەی دووربخاتەوە.

ڤیكتۆر یۆكێرێش، هێرشبەری سویدی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی ئامادەیە لەگەڵ روبن ئامۆریم راهێنەری مانچێستەر یونایتد دووبارە یەكبگرێتەوە – تۆک سپۆرت.

ئارسیناڵ هەریەک لە یاریزانان مۆرگان رۆجەرز یاریزانی یانەی ئاستۆن ڤیلا و ئیگۆ دا پاكسیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی فاینۆرد دەخاتە لیستی ئامانجەكانیەوە – تایمز.

برێنتفۆرد یەكەم ئۆفەری مانچێستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ هێرشبەری كامێرۆنی یانەكەی رەتكردەوە، بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەكات – ئیندیپێندێنت.

تۆتنهام ئەگەر ئەینج پۆستێكۆگلو لە پۆستەكەی دووربخاتەوە دەبێت چوار ملیۆن پاوەند بە راهێنەرەكە بدات – تێلیگراف.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری بایەر لیڤەركوزن دەیەوێت جارێكی دیكە ئانتۆنی یاریزانی مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – سكای سپۆرتس.

هیلال 55 ملیۆن پاوەند و چوار ملیۆن گۆڕانكاری پێشكەشی ناپۆلی كردووە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمین – فابریزیۆ رۆمانۆ.

مانچێستەر سیتی گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ رایان ئایت نوری بەرگریكاری باڵی چەپی وۆڵڤز – ESPN.

ئارسیناڵ لر هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ ئەستێرەی بەڕازیلی ریال مەدرید بەردەوامە – سكای سپۆرتس.

سیمیۆنی ئینزاگی دەیەوێت لەگەڵ خۆیدا فرانسێسكۆ ئاچێربی بەرگریكاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان بباتە ریزەكانی هیلالی سعوودی – فلۆریان پلێتنبێرگ.

 

Back to top button