بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیاریی لەبارەی هەوڵەکانی هیلال بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی هەنگاوی زۆری بڕیبوو بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی ناپۆلی کە ئێستا بەخواستن لە یانەی گالاتاسەرای تورکیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە بەناوبانگەکانی سعوودیە بڵاویانکردەوە کە هیلال لەگەڵ ئەستێرە نەیجیریکە نزیکە لە رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی هەرچی زووە تەواوکردنی گرێبەستەکەی نێوانیانە پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان.

ڤیکتۆر ئۆسیمین لەگەڵ یانەیەکی سعوودی رێک دەکەوێت

ناپۆلی نایەوێ گۆڵکارەکەی بگەڕێنێتەوە و چاوی لە دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی زۆرە کە 75 ملیۆن یۆرۆیە وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خستوویەتیەسەری.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هیلال و ڤیکتۆر نزیکە لە شکستهێنان چونکە لەگەڵ خودی یاریزانەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە گالاتاسەرای بەبەهێزیی هاتووەتەپێشەوە بۆ بە هەمیشەییکردنی ئەو یاریزانە 26 ساڵییە و دەیەوێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ئۆسیمین لەگەڵ یانە تورکیەکەدا ئاستێکی خەیاڵی پیشاندا و هۆکارێکی گەورەبوو لەپشت بردنەوەی نازناوی خولەکە کە لە  30 یارییدا توانی 26 گۆڵ و 5 ئەسێست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button