ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک کۆتایی هات؛ ریال مەدرید یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

بەمزووانە گرێبەستەکە رادەگەیەنن..

Yariga App

یاریگا –

پاش درامایەکی دوور و درێژ، لەکۆتاییدا ریال مەدرید گرێبەستی ئالڤارۆ کاریڕاسی یەکلاییکردەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئالڤارۆ کاریڕاس، ریال مەدرید لەگەڵ بێنفیکا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا، هەرچەندە ریال مەدرید زۆر هەوڵیدا بە نرخێکی کەمتر یاریزانەکە بگوازێتەوە بەڵام دواجار رازیبووە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیە بە بێنفیکا بدات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەگەڵ ریال مەدرید بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکات و بەمزووانە ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button