ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هیوای بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالڤارێز زیندوو ده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

بریکاری جولیان ئالڤارێزی ئەستێرەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕەتی ناکاتەوە یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی بە بارسێلۆناوه‌ بکات.

ئەلڤارێز هاوینی رابردوو لە یانەی مانچێستەر سیتی بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدوه‌ کرد له‌ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دووه‌می شاری مه‌درید  لە 54 یاریدا 29 گۆڵ و 7 ئەسیستی كرد.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بارسێلۆنای سەرسام کردووە، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، به‌ڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید چەندین جار ڕەتیکردووەتەوە ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت‌.


فێرناندۆ هیدالگۆ، بریکاری ئەلڤاریز،له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ بۆ بارسێلۆنا له‌ بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ بە سۆلۆ پارا کولێسی گوت، دەبینین دانوستانەکان چۆن دەڕۆن، تۆپی پێ بەردەوام لە گۆڕاندایە و شتی باش دێت، له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی ئالڤارێز له‌ ئاتلێتكۆ ده‌بێت دۆخەکە هەڵسه‌نگێنین، دواتر دانوستان بكه‌ین، ئالڤارێز به‌رده‌وام سوپاس به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێڵۆنا ده‌كات كه‌ گرنگی پێده‌ده‌ن و هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش ده‌كرێت رووبدات.


ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم كارگێری ئاتلێتیكۆ پەیوەندییەکی زۆریان له‌باری ئالڤارێز پێگەیشتووە، بەڵام بە پشتبەستن بە گفتوگۆکانم لەگەڵ كارگێری یانەکە، پێگەی ئاتلەتیکۆ لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستای یاریزانان ئەوەیە کە جولیان بۆ وەرزی داهاتوو بمێنێتەوە.

له‌ كۆتاییدا ده‌لێت، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لە منداڵییەوە سەرسام بووە بە یانەی بارسێڵۆنا، کاریگەریی لیۆنێل میسی لەسەرە و دەڵێت، ئەو هاندەری یانەکانی ئیسپانییە، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە منداڵییەوە بەدوای كاروانی وەرزشی لیۆدا کەوتووە، پێموانییە زۆر یاریزانی ئەرجەنتینی هەبن هەستێکی بەهێزیان بۆ بارسێلۆنا هه‌بێت، بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی تیپەکە لەم وەرزەدا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button