ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ئینتەر میلان راهێنەری داهاتووی دەستنیشانکرد

دوای ئەوەی سیسک فابریگاس رەتیکردەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یانەی کۆمۆ رەتیکردەوە گڵۆپی سەوز بۆ سیسک فابریگاس هەڵبکات و دەستبەرداری بێت، ئینتەر میلان بڕیاری دا کیڤۆ بکاتە راهێنەری یانەکەی.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کریستیان کیڤۆ یاریزانی پێشووی یانەکە دەبێتە راهێنەری داهاتووی ئینتەر میلان، کە ماوەیەک راهێنەرایەتی تیپی لاوانی نێرادزۆری کردووە.

کیڤۆ (44 ساڵان) چوار مانگ لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی پارمای گرتە دەست و لە 13 یاری راهێنەرایەتی یانەکەی کرد و 3 بردنەوە و 7 یەکسان و 3 دۆڕانی بەدەستهێنا، کە ساڵی 2014 وازی لە یاریکردن هێنا و پێشتر لەگەڵ ئینتەر وەکو یاریزان نازناوی چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە.

ئینتەر سەرەتا بڕیاریدا فابریگاس شوێنی سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری پێشووی ئینتەر بگرێتەوە، بەڵام یانەی کۆمۆ رەتیکردەوە دەستبەرداری راهێنەرە ئیسپانییەکەی بێت، بۆیە ئینتەر بە ناچاری بڕیاریدا راهێنەرە رۆمانییەکە بۆ وەرزی داهاتوو بکاتە راهێنەری یانەکەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button