ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا رەتیدەکاتەوە وەرزی رابردوو لەگەڵ مان سیتی شکستی هێنابێت و دەڵێت: من بلیمەت نیم

دەڵێت: دڵخۆشم بەوەی ئانچیلۆتی لە ریال مەدرید رۆیشت

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا لە نوێترین دیمانەیدا دەڵێت دوای هەموو بردنەوەکانمان دەچم بۆ ئەوەی یاریزان و راهێنەری تیپی بەرامبەر ببینم بۆ ئەوەی لێیانەوە فێربم، دەشڵێت ‘هەمیشە حەز دەکەم دۆڕاوەکان ببینم’، بە رۆیشتنی ئانچیلۆتی لە ریال مەدرید دڵخۆشە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز لەبارەی ئەم وەرزەیان دەڵێت :’وەرزی رابردوو ئێمە پێکانێکی زۆرمان هەبوو، ماوەیەکی کەممان بۆ پشوودان هەبوو، منیش بەهۆی چەندان هۆکارەوە باش نەبووم، بەڵام بە بڕوای من ئەم وەرزە بۆ ئێمە لە زۆر وەرزی دیکە باشتر بوو’.

گواردیۆلا دەشڵێت :’ئەم وەرزە راستە ئێمە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگمان بەدەستهێنا، بەڵام بە بڕوای من لەو وەرزە باشتر بوو کە چوارەمین نازناوی پرێمەرلیگمان بەدەستهێنا، چونکە وەرزی رابردوو ئێمە نزیکبووین پلەی دەیەم یان دوازدەمی بەدەست بهێنین، نەتوانیتن بگەینە چامپیۆنزلیگیش’.

راهێنەرەکەی مان سیتی لەبارەی شکست و سەرکەوتن دەڵێت :’سەرکەوتن بریتییە لە ژمارەی ئەو جارانەی هەڵدەستیتەوە سەرپێ لەکاتێکدا کەوتووی، کاتێک تۆ دەکەوی و هەڵدەستیتەوە، دەکەوی و هەڵدەستیتەوە ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە، کێشەی ئێمە ئەوەیە بەردەوام دڵخۆشی و بەختەوەری لە سەرکەوتندا دەبینین’.

پێپ لەبارەی دۆخی خۆی لەدوای دۆڕانی لە یارییەکان دەشڵێت :’من دەمەوێت ئازار بچێژم و بناڵێنم کاتێک یارییەکان نابەمەوە، دەمەوێت خەوم لێنەکەوێت و خواردن نەخۆم، دەمەوێت هەست بە تووڕەیی بکەم کاتێک لە یارییەکان سەرکەوتن بەدەست ناهێنم، ئێمە لەم ژیانەین بۆ ئەوەی هەستی جۆراوجۆر تاقیبکەینەوە’.

گواردیۆلا دەشڵێت :’من خۆم بە بلیمەت نازانم، لەوانەیە هەندێک راهێنەر لەجیطی من بوونایە، وەکو من دەستکەوتیان هەبووایە، هەوڵ دەدەم ورەی یاریزانەکان بەرز بکەمەوە و بەیەکەوە بۆ مۆندیالی یانەکان و وەرزی داهاتوو باشتر خۆمان ئامادە بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەکان بەرز بکەینەوە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button