ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوبەری کارەکانی خولیان ئالڤارێز داهاتووی بریکارەکەی یەکلایی کردەوە

ئارەزوی پۆشینی درێسی بارسێلۆنا دەکات...

Yariga App

یاریگا –

فێرناندۆ هیدالگۆ، بەڕێوبەری کارەکانی خولیان ئالڤارێز، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو یاریزانە گرنگی بە بارسێلۆنا دەدات، بەڵام وەرزی داهاتوو لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە.

فێرناندۆ هیدالگۆ رێگەی بۆ بارسێلۆنا کردەوە بۆ ئەوەی بە ئۆفەرە نوێیەکانی بەدواداچوون بۆ خولیان ئەلڤارێز بکات.

هێرشبەرە پێشووەکەی مانچێستەر سیتی کە لە ماوەی کورتی ژیانی وەرزشیدا چەندین گۆڵی بەرامبەر بارسا تۆمارکرد، وەک جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بۆ درێسی ژمارە 9ی بلاوگرانا لە ساڵی 2026دا ناوی هاتووە.

گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی لە 30ی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تا ئەو کاتە لە تەمەنی 38 ساڵ نزیک دەبێتەوە، ئەگەری زۆرە بارسێلۆنا جێبهێڵێت و لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.

هیدالگۆ سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ئەلڤارێز بۆ بارسێلۆنا بە ئێلچێرینگیتۆی گوتی:

بریکارەکەم لە ئاتلێتیکۆ بەردەوامە، دەبێت بزانین دانوستانەکان چۆن دەڕوات، گۆڕانکاری لە جیهانی تۆپی پێ زۆرە، ئەوان (بارسێلۆنا) دەبێت پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن، ئەوانیش دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێن و گفتوگۆ لەنێوان سێ لایەنەکەدا دەبێت.

دووپاتیشی کردەوە کە چەند یانەیەک ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز نیشانداوە، بەڵام یاریکردن بۆ بارسا خەونێکە بۆ بریکارەکەی، بەو پێیەی کە نمونەی ئەو، لیۆنێل مێسییە لەو یانەیە یاریی کردووە:

ئۆفەری زۆری پێشکەش کراوە، بەڵام ئاتلێتیکۆ داوا دەکات وەرزی داهاتووش بمێنێتەوە، ئەو زۆر حەزی لە یانە ئیسپانییەکانە و لە منداڵییەوە رێچکەی ژیانی وەرزشی لیۆی گرتووەتەبەر، پێموایە زۆربری ئەرجەنتینیەکان شەیدای بارسێلۆنان بەتایبەتی دوای ئاستە ناوازەکەی ئەم وەرزەیان.

لە کۆتاییدا گوتی:

خولیان ئالڤارێز لەگەڵ زۆر یاریزانەکانی بارسا بەتایبەت پاو کوبارسی پەیوەندی باشی هەیە، بەڵام لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە لە لالیگا رووبەڕووی پاو کوبارسی دەبێتەوە، رەنگە رۆژێک ئەو دووانە بتوانن یەکبگرن و  بەیەکەوە یاریی بکەن.

ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بە وەرگرتنی گرێبەستی گرانبەها لە بارسێلۆنا ناسراوە، بۆ کەیسی خولیان بە سادەیی پێیان نابەخشێت. یانەکە کەمتر لە 10 مانگ پێش ئێستا 75 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 15 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت بۆ گواستنەوەی لە مانچێستەر سیتی خەرج کردووە، ئێستاش بە دڵنیاییەوە داوای بەهای زیاتر بۆ ئەو هێرشبەرە 25 ساڵانە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button