سعوودیەگرنگترین

مووچەیەکی خەیاڵیی؛ ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی هیلال و ئینزاگی

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی هیلالی سعوودی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر راگەیاند.

ئینزاگی دوای بەسەربردنی 5 وەرز لەگەڵ ئینتەر میلان و دووجار گەیشتن بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ کە نەیتوانی هاندەرانی نێرازوری پێ شادبکاتەوە، سەرەنجام یانەکەی جێهێشت ئەگەرچی هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو.

گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵیەکە لەگەڵ هیلال بۆ ماوەی دوو ساڵه، واتا تا ساڵی 2027 دەخایەنێت.


بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئینزاگی بۆ هەر ساڵێک لەگەڵ هیلال بڕی 26 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت.

ئێستا سیمۆنی خاوەنی دووەم بەرزترین مووچەیە لەسەر ئاستی راهێنەرەکانی جیهان لەدوای دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیۆ مەدرید. هاوکات ئەو بڕەی لە سعوودیە وەریدەگرێت، دووهێندەی ئەو مووچەیە لە ئینتەر میلان پێیدەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button