ئه‌وروپائیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

نهێنیی پەڵە سەوزەکانی سەر درێسی یاریزانانی ریال مەدرید چییه‌؟

ئەو دیاردەیەی لە زۆربەی یارییەکانی ناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ دووبارە دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لەم دواییانەدا، دەرکەوتنی پەڵەی سەوز لەسەر درێسی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا، بووەتە جێی پرسیار و مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستكردووه‌، هەمووان دەپرسن نهێنیی پەڵە سەوزەکانی سەر درێسی یاریزانانی ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ چییه‌؟

زۆر کەس وایان لێکدەدایەوە کە یانەکە بۆ شاردنەوەی بەشە وشکبووەکان یان خراپبوونی چیمەنی یاریگاکە، بۆیەی سەوزیان بەکارهێناوە، بەتایبەت بۆ ئەوەی لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە جوان دەرکەوێت، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ماركاـی ئیسپانی لە بەدواداچوونێکیدا نهێنیه‌كه‌ی ئاشكرا کردووە.

رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه‌، نهێنییەکە پەیوەندی بە سیستەمی پێشکەوتووی چیمەنی نوێی سانتیاگۆ بێرنابیۆوە هەیە، چیمەنی یاریگاکە لە جۆری هایبریدە (Hybrid)، واتە تێکەڵەیەکە لە چیمەنی سروشتی و ریشاڵی دەستکرد.

ئەم چیمەنە لەسەر شەش تەختە یان (پلێت)ـی گەورە دانراوە کە دەتوانرێت بە سیستەمێکی هایدرۆلیکی ئاڵۆز بجوڵێنرێت و لە ژێر زەوی یاریگاکەدا (لە شوێنێک بە ناوی هیپۆجیۆ – Hypogeum) هەڵبگیرێن بۆ پاراستن و چاودێریکردنی وردی پلەی گەرما، شێ، رووناکی و ئاودانی.

Image

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌، کێشەکە لێرەدایە کاتێک ئەم شەش تەختە گەورەیە لە تەنیشت یەک دادەنرێن، هێڵی بەیەکەوە لکاندن دیار دەبێت، بۆ ئەوەی ئەم هێڵانە لەبەرچاو ون بن و چیمەنەکە یەکپارچە و جوانتر دەربکەوێت، کارمەندانی یاریگاکە تەنها ئەو هێڵانەی نێوان تەختەکان بە بۆیەیەکی سەوزی تایبەت رەنگ دەکەن.

بۆچی پەڵەکان لەسەر درێسی یاریزانەکان دروست دەبن؟

ئەم بۆیە سەوزە تایبەتە تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی (نزیکەی 4 بۆ 5 کاتژمێر) لەسەر چیمەنەکە دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوە پێش هەر یارییەک ئەم پرۆسەی بۆیەکردنە دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كاتێك یارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات بۆیەکە هێشتا تەڕە، هەر کە یاریزانەکان دەکەونە سه‌ر زه‌وی یان ده‌خلیسکێن و ده‌كه‌ونه‌ سەر چیمەنەکە به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هێلی به‌یه‌كه‌وه‌لكانی پارچه‌كان درێسه‌كانیان په‌ڵه‌ی سه‌وز ده‌گرێت، نموونەش یاریزان ئیندریک بوو کە لە یارییەکدا چەند خولەکێک دوای هاتنە ناو یاریگا، درێسەکەی پەڵەی سەوزی پێوە دیار بوو.

مارکا جەخت لەوە دەکاتەوە ئەم بۆیەیە هیچ زیانێکی تەندروستی بۆ یاریزانان نییە و ماددەیەکی بێ زیانە، ئامانجی سەرەکی تەنها جوانکاریی چیمه‌نی یاریگاکەیە نەک شاردنەوەی کێشەی چیمەنەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button